AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ١٠ ١١:٥٢

عەلی لاریجانی: شۆرای ڕێبەری لە ئێران پێکدێت

عەلی لاریجانی: شۆرای ڕێبەری لە ئێران پێکدێت

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە کاردانەوە بە شەهادەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند کە ئەمریکا و زایۆنیستەکان دڵی نەتەوەی ئێرانیان سووتاند، دڵیان دەسووتێنین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی وتی: زەمینەی هێرشێکی سەربازی بەرفراوان ئامادەکرابوو، بەڵام بەهۆی وریایی .بەرخۆدانی وڵاتەوە ئەم پلانە بەدی نەهات.

لاریجانی جەختی لەوە کردەوە: وڵاتەکەمان دوو پایەی بەهێزی هەیە: یەکەم، نەتەوەی وریا و چاونەترسی ئێران، دووەم: سەرکردایەتی زیرەک و ئیمکانات کە هەموو فێڵەکانی دوژمن دەناسێتەوە و پووچەڵی دەکات.

سەرلێشێواوی کۆشکی سپی لە بەرامبەر ئیرادەی نەتەوەی ئێران

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆتاییدا بە ئاماژەدان بە لێدوانی کاربەدەستانی ئەمەریکا لەوان ویتکاف، وتی: بە سەرسوڕمانەوە دەپرسن: بۆچی، نەتەوەی ئێران سەرەڕای هەموو گوشار و هەڕەشەکان، نە دەترسێت و نە تەسلیم دەبێت؟ وڵامی ئەم پرسیارە لە باوەڕێکی پتەو و یەکگرتوویی قسە و سەرکردایەتییەکی ژیرانەدایە کە ڕێگە بە هیچ پیلانگێڕییەک لە دژی ئەم نەتەوەیە نادات.

لاریجانی جەختی کرد: ئەزموونەکانی ئەم دواییە سەلماندوویانە کە تا دوژمنان گوشاری زیاتر بکەن، نەتەوەی ئێران بە وریایی زیاتر و یەکگرتوویی قووڵتر وەڵام دەداتەوە و بە هێزەوە درێژە بە ڕێگای پێشکەوتن و کەرامەتی نەتەوەیی دەدات.

فۆکۆسی دوژمن لەسەر نەهێشتنی سەرکردایەتی

لە درێژەی قسەکانیدا ، لاریجانی ئاماژەی بە ستراتیجی کۆتایی دوژمن کرد و وتی: لە کۆتاییدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە تا سەرکردایەتی ئێران لە دەستی ئیمام خامنەیی (د.خ) بێت و ئەو ڕێبەرە تاکتیکەکانیان بە هەژموون و تێڕوانینەکەی بێلایەن بکات، ئەوان ناتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن؛ بۆیە بڕیاریاندا سەرەتا ئەو بکەنە ئامانج.”

ناوبراو زیادی کرد: لە نێو بازنە سەربازییەکانیشدا ئەم شیکارییە هەبوو کە دوژمن بەدوای سیناریۆیەکی وادا دەگەڕا و سروشتی بوو کە نیگەرانی لەم ڕووەوە هەبێت، چونکە تاقانەیەکی شۆڕش بوو کە بە مێژوویەکی دوور و درێژی خەباتەوە گەیشتبووە ئەم پێگە بەرزە.

لاریجانی وتیشی: ئەمریکا و زایۆنیستەکان دڵی نەتەوەی ئێرانیان سووتاند، دڵیان دەسووتێنین.

News ID 58732

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha